به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی وتارێکدا ئێوارەی رۆژی دوشەممە باسی بوونی هەڕەشە لە سوریا دژی تورکیای کرد و رایگەیاند: ئۆقرەمان لێ بڕاوە، سوورین لەسەر ئەوەی ئەو هەڕەشانەی لەوێوە سەرچاوە دەگرن لە ھێرشەکانماندا یەکلایی بکەینەوەو سەرچاوەکەی ویشک کەین.
وتیشی: بە نیازین لەگەڵ ئەو هێزانەی لەوێن بە شەڕبێین، لەگەڵ دوایین هێرش بۆ سەر پۆلیسەکانمان و دنەدانی سەر خاکەکەمان ئیدی جامەکە سەرڕێژ بووە، لە کەمترین ماوەدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە هەنگاوی پێویست دەنێین.
ئەو هەڕەشەیەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتێکدایە کە دەی تشرینی یەکەم دوو پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی «ئەعزاز»ی سوریا لە هێرشێکی موشەکیدا کوژران و دو پۆلیسی دیکەش برینداربوون، تا ئێستا هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو هێرشە موشەکییەی لە ئەستۆ نەگرتوە.
342/